1. هێنری سمۆلینسكی ئه‌ندازیاری ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز پۆڵه‌ندی به‌ناوبانگ له‌نێوان ساڵانی 1971 بۆ 1973 هه‌وڵیدا ئۆتۆمبێلێك دابهێنێت كه بفرێت. داهێنانه‌كه‌ی سمۆلینسكی ناوی (AVE Mizar) بوو. له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله فڕیوهدا باڵی لای ڕاستی له ئاسماندا لێبویهوهو له ئه‌نجامدا كه‌وته خواره‌وه و هێنری سمۆلینسكیش بووه قوربانی.

ئۆتۆمبێله فڕیوه‌كه‌ی سمۆلینسكی له فڕۆكه‌خانه‌ی كالیفۆرنیا چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش چوونه ناو ئاسمان (1973)
2. هێنری وینستانلی(1644-1703) ئه‌و ئه‌ندازیاره ئینگلیزه بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار قه‌ڵای چاودێری كه‌شتیوانی بنیاتنا. ئه‌م ئه‌ندازیاره به‌وه ناسرابوو كه متمانه‌ی ته‌واوی به‌و كۆشك و قه‌ڵایانه هه‌بوو كه خۆی بنیاتی نابوو, هه‌ربۆیه كاتێك زریانه گه‌وره‌كه‌ی به‌ریتانیا له‌ساڵی ( 1703)دا هه‌ڵیكرد وینستانلی ته‌نها خۆی له‌و قه‌ڵایه‌دا مایه‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌موو كرێكاره‌كان به‌به‌رچاویه‌وه بڵاوه‌یان لێ‌كرد. هێنده‌ی نه‌خایاند قه‌ڵای چاودێرییه‌كه داڕماو وینستانلیش كه‌وته ژێر پاشماوه‌ی داهێنانه‌كه‌ی خۆیه‌وه.

هێنری وینستانلی ده‌بووایه پێش هه‌مووان ڕایبكردایهته ده‌ره‌وه
3. ئۆتتۆ لیلێنتال (1848-1896) ئه‌و داهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه بوو كه هه‌وڵی دروستكردنی ئامرازێكی سه‌ره‌تایی فڕینی دا. ئامرازه‌كه له دوو باڵ پێكهاتبوو كه په‌رده‌یه‌كی ته‌نكی لاستیكی پێوه‌بوو. ده‌توانین بڵێین فڕۆكه‌یه‌كی بێ مه‌كینه بوو. لیلێنتال سه‌رنجی هه‌موو جیهانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا كاتێك بڕیاری تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م نیمچه فڕۆكهیهیدا. له‌و ڕۆژه‌دا لێپرسراوانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی ئه‌و بۆنه‌یه بوون و هه‌مووان ده‌یانویست به‌چاوی خۆیان مرۆڤێك ببینن بفڕێت! هه‌رچه‌نده له‌و سه‌رده‌مه‌دا فڕۆكه هه‌بوو به‌ڵام به‌لای زۆرێكه‌وه ئه‌م داهێنانه جیاواز بوو. به‌داخه‌وه كاتێك ئۆتتۆ به فڕۆكه بێ مهكینهكهیهوه تا به‌رزی 250 مه‌تر به‌رز بووه‌وه و هه‌مووان ده‌ستیانكرد به چه‌پڵه‌ڕێزان له‌ناكاو ئه‌م داهێنه‌ره به‌دبه‌خته به‌هۆی بایه‌كی به‌هێزه‌وه كه‌وته خواره‌وه‌و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه مرد.

ئۆتتۆ لیلێنتال دواجار گه‌یشت به خه‌ونی فڕین, به‌ڵام به‌ڕاستی دواجار بوو.
4. ویلیا‌م بوَلوك(1813-1867) یه‌كێكی تره له‌و داهێنه‌ره به‌دبه‌ختانه‌ی كه بووه‌ته قوربانی ده‌ستی داهێنانه‌كه‌ی خۆی. ئه‌م داهێنه‌ره ئه‌مریكییه ئامێری چاپكردنی هێنایه كایه‌وه كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا پارچه‌یه‌ك ئاسنی گه‌وره‌ی پێوه بوو كه له‌گه‌ڵ خوولانه‌وه‌ی ئه‌م پارچه ئاسنه‌دا كاغه‌زه‌كانی چاپ ده‌كرد. له ڕووداوێكی سه‌یردا كاتێك بۆلوك سه‌رقاڵی چاپكردنه به ئامێره‌كه‌ی له‌ناكاو پارچه ئاسنه سووڕاوهكه له‌كارده‌كه‌وێت, هه‌ربۆیه بوَلوك شه‌قێك له‌م پارچه ئاسنه ده‌دات تا بكه‌وێته‌وه كار, له‌و كاته‌دا پارچه ئاسنه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه كار و قاچی بۆلوك پیوهدهبێت و به سه‌ختی بریندار ده‌بێت, دواتر ئه‌م برینه ته‌شه‌نه ده‌كات و ده‌بێته (گانگرین) كه داهێنه‌ره‌كه ناچار ده‌كات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكات, به‌ڵام له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا گیان له‌ده‌ستده‌دات.

ویلیا‌م بوَلوك چیتر شه‌ق له هیچ شتێك نادات
5. ئه‌لێكسانده‌ر بۆ‌گدانۆڤ(1873-1928): له ڕاستیدا ئه‌م زانا ڕوسییه هیچ جۆره ئامێرێكی دانه‌هێناوه به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به بواری پزیشكییه‌وه هه‌یه. بۆ‌گدانۆڤ گواستنه‌وه‌ی خوێنی له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه دۆزیوه‌ته‌وه. به‌ڵام كاتێك ئه‌م زانایه خۆی دووچاری نه‌خۆشییه‌ك هات كه پێویستی ده‌كرد خوێنی تێبكرێت, خوێنی كه‌سێكی تێكرا كه نه‌خۆشی مه‌لاریای هه‌بوو, هه‌ر دوای ئه‌مه به چه‌ند كاتژمێرێك گیانی له‌ده‌ستدا.

ئه‌لێكسانده‌ر بۆ‌گدانۆڤ و داهێنانه گه‌وره‌كه‌ی كه خزمه‌تی
مرۆڤایه‌تی كرد به‌ڵام خزمه‌تی خۆی نه‌كرد
6. هۆره‌یس ههنلی(1823-1863) ئه‌و ئه‌ندازیاره ئه‌مریكییه بوو كه له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكادا ژێرده‌ریایی دروستكرد. دوای دروستكردنی ژێرده‌ریاییه‌كه وابڕیار بوو تیمێكی حه‌وت كه‌سی هه‌ستێت به تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئامرازه سه‌ربازییه نوێیه كه ههنلی خۆیی تێدا نه‌بوو, به‌ڵام له دوا ساته‌كاندا بڕیاریدا كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه بكات. كاتێك ژێرده‌ریاییه‌كه تاقیكرایه‌وه پێده‌چوو هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت, به‌ڵام پاش كه‌مێك په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنكه سه‌ربازییه‌كه‌یدا بچڕا, به‌هه‌رحاڵ ههنلی و ستافه‌كه‌ی و ژێرده‌ریاییه‌كه پاش هه‌فته‌یه‌ك له دیارنه‌مانیان له قووڵاییی ده‌ریادا دۆزرانه‌وه, به‌ڵام به مردویی! دواتر ده‌ركه‌وت كه ژێرده‌ریاییه‌كه ووزه‌ی لێبڕاوه.

ژێرده‌ریاییه‌كه ههنلی له‌ژێر ده‌ریاوه گه‌یانده ژێر خاك
7. تۆماس مێدگلی (1889-1944) ئه‌ندازیاری ئه‌مریكی بوو كه له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا تووشی ئیفلیجی هات, هه‌ربۆیه بڕیاریدا كه هیچكه‌س به‌هۆیه‌وه سه‌غڵه‌ت نه‌كات و له‌بری ئه‌وه ئامێرێك دروستبكات كهلهجێیهكهوه بۆ جێیه‌كی تر بیگوێزێته‌وه. ئامێره‌كه له گوریسێك پێكهاتبوو كه به میكانیزمێك له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌كه‌وه كه‌سه ئیفلیجه‌كه‌ی له‌سه‌ر پێخه‌فه‌كه‌ی به‌رزده‌كرده‌وه. له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م داهێنانه كهموێنهیهدا گوریسه‌كه له ملی داهێنه‌ره‌كه ده‌ئاڵێت و ده‌یخنكێنێت.

ئه‌م داهێنانه تۆماسی له كه‌مئه‌ندامی ڕزگاركرد به‌ڵام گه‌یاندی به چاره‌نووسێكی خراپتر
8. لی سی(280-208 پێش زاینی) ئه‌م داهێنه‌ره چینیه ته‌نها داهێنه‌ر نه‌بوو به‌ڵكو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیمپراتۆرییه‌تی چینیش بوو. داهێنانه‌كه‌ی لی سی بریتی بوو له ئامێری ئه‌شكه‌نجه‌دان كه پێكهاتبوو له كورسییه‌ك كه چه‌ندین چهقۆو ئامرازی تیژی پێوه بوو. كاتێك ئاشكرا بوو كه لی سی ناپاكی به‌رامبه‌ر ئیمپراتۆرییه‌تی چین ئه‌نجامداوه, ئیمپراتۆری ئه‌وكاته‌ی چین هیچ شتێكی شك نه‌ده‌برد كه لی سی پێ له‌ناو ببات جگه له له‌و داهێنانه‌كه‌ی خۆی. هه‌ر بۆیه دوا هه‌ناسه‌كانی لی سی له‌سه‌ر كورسی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ربرد.

لی سی گه‌ر بیزانیایه ڕۆژی به‌و ڕۆژه ده‌گه‌یشت ئه‌وا كورسی ئه‌شكه‌نجه‌ی له لۆكه دروست ده‌كرد
9. فرانس ڕێچلت (1879-1912) هه‌ستا به دروستكردنی په‌ڕه‌شوت كه داهێنانێكی ئێجگار گه‌وره و پێویسته به‌تایبه‌تی له بواری فڕۆكه‌وانیدا. ئه‌م داهێنه‌ره ده‌بوو سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره بكات تا داهێنانه‌كه‌ی تاقیبكاته‌وه چونكه تاكه رێگا له‌به‌رده‌میدا ئه‌وه بوو كه له شوێنێكی به‌رزه‌وه خۆیفڕێبدات, نه‌شده‌كرا داوا له‌هیچ كه‌سێكی دیكه بكات تاقیكردنه‌وه‌كه له‌بری خۆی ئه‌نجامبدات چونكه ئه‌و كات لێپرسراوێتییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وته سه‌رشانی. دواجار فرانس ڕێچلت بڕیاریدا له‌سه‌ر به‌رزترین و به‌ناوبانگترین بورجی فه‌ڕه‌نساوه خۆی فڕێبدات كه (بورجی ئیفڵ)ه. كاتێك فرانس ڕێچلت گه‌یشته سه‌ر لووتكه‌ی (بورجی ئیفڵ) وایده‌زانی گرنگترین ساته‌وه‌ختی ژیانییه‌تی, به‌ڵام له‌ڕاستیدا ناخۆشترین ساته‌وه‌خت بوو چونكه كاتێك خۆی فڕێ‌دا پهڕهشوتهكهی نه‌كرایه‌وه و ده‌ستبه‌جێ كه‌وته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.

وێنه‌ی فرانس ڕێچلت چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش درانی به
زه‌ویدا(ژیانی خۆی به‌خشی له‌پێناو ملیۆنه‌ها كه‌سدا.
ساڵانه نزیكه‌ی ده هه‌زار كه‌س په‌ڕه‌شوت ژیانیان ڕزگار
ده‌كات.)
10. ماری كیوری(1867-1934) ناوی ئه‌و خانمه پۆڵهندییهیه كه زانای بواری كیمیا و فیزیا بوو. ئه‌م خانمه توخمی ڕادیۆم و پۆڵۆنیۆمی دۆزییه‌وه كه له زۆر بواردا به‌كاردێن كه گرنگترینیان دروستكردنی ووزه‌ی ئه‌تۆمه. ماری له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانیدا هه‌رگیز جلوبه‌رگی دژه تیشكی به‌كارنه‌ده‌هێنا, هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا و به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و تیشكانه له‌سه‌ر له‌شی تووشی شێرپه‌نجه بوو كه دواتر بووه هۆی مردنی.

خانمانیش قوربانیان داوه له
مێژووی داهێناندا
|