واین رۆنی تا 2019 شەیتانی سوورە
الكاتب: ABarznji
الكاتب: 22/02/2014
  
  تم تقيم الموضوع من قبل 1 قراء Average rating: 4.0


یانەی مانچستەر یونایتد بەفەرمی لەسەر ماڵپەڕی خۆی بڵاویكردەوە، كە گەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ یاریزانی هێرشبەری یانەكە واین رۆنی بە درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی تاكو حوزەیرانی ساڵی 2019.


گرێبەستی نوێی رۆنی ماوەكەی 5 ساڵ و نیوە و بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، بەپێی گرێبەستە نوێیەكە، رۆنی ساڵانە 18 ملیۆن یۆرۆ لە یانەكەی وەردەگرێت، كە هەمان پارەی ساڵانەی رۆناڵدۆ و مێسییە.

رۆنی لە 2004 لە یانەی ئێڤەرتۆنە چووە مان یونایتد و تا ئێستا 430 یاری لەگەڵ یانەكە ئەنجامداوە و 208 گۆڵی تۆماركردووە و هەلی ئەوەی هەیە ببێتە گۆڵكاری مێژوویی یانەكە.

رۆنی كە پێی دەڵێن گۆڵدن بۆی، بڕیارە دوای وازهێنانی لە یاریكردنیش، بە باڵێۆزی یانەكە دەستنیشانبكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكانی بی بی سی، لە رێككەوتنە تازەكەدا واین رۆنی مووچەی هەفتانەی لە 250 هەزار پاوەند بۆ 300 هەزار پاوەند بەرزدەكرێتەوە.

واین رۆنی