شه‌ش ملیۆن دۆلاری‌ له‌خه‌ڵكی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كۆكرده‌وه‌و هه‌ڵهات
الكاتب: ABarznji
الكاتب: 22/02/2014
  
  تم تقيم الموضوع من قبل 0 قراء


وه‌به‌رهێنه‌رێك، به‌ناوی‌ محمه‌د زێره‌ڤانی‌ به‌ هۆكاری‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئۆتێلێكی‌ پێنج ئه‌ستێره‌یی‌ توانی‌ نزیكه‌ی‌ شه‌ش ملێۆن دۆلار كۆبكاته‌وه‌و له‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ كه‌ پشكیانكریوه‌، به‌ڵام دواتر هه‌ڵدێت.

كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ گه‌لی‌ كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌  (محەمەد زێرەڤانی)، بەبیانووی بەشداری پێكردنی هاووڵاتیان لە پڕۆژەكەیدا، نزیكەی 6 ملیۆن دۆلار لە هەڵەبجە كۆدەكاتەوە‌و دواتر هەرێمی كوردستان بەجێ دەهێڵێت.

لەماوەی ڕابردوودا ئه‌م "وه‌به‌رهێنه‌ره‌" سه‌ردانی‌ هەڵەبجەی كردووە‌و بەڵێنیداوە ئوتیڵێكی 5 ئەستێرەیی‌و خواردنگەیەكی گەورە‌و چەند پڕۆژەیەكی دیكە دروست بكات، لەلایەن شارەوانی هەڵەبجەشەوە وەك قۆناغی یەكەم زەوی پێدەدرێت، بەڵام ئەو كەسەی وەكو وەبەرهێنەر خۆی ناساندووە، بەبێ‌ ئاگاداری ئیدارەی هەڵەبجە لەپڕۆژەكەیدا دەست دەكات بەكاركردن‌و لە پڕۆژەكەدا وەكو پشك نزیكەی 6 ملیۆن دۆلاری لە هاووڵاتیان وەرگرتووە، بەڵام دوای دوو رۆژ كاركردن لە پڕۆژەكەدا، هەرێمی كوردستان بەجێ دەهێڵێت.

 لەوبارەیەوە (خدر كەریم) سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە رایگه‌یاند كه‌ : دەستیان بەسەر زەویەكەدا گرتووە‌و بەبێ‌ ئاگاداری ئیدارەی هەڵەبجەش هاوڵاتیان پارەیان داوەتە ئەو كەسە‌و لەئێستادا وەبەرهێنەرەكە ڕایكردووە..