بەرشەلۆنە پێنج یاریزان لەدەست دەدات
الكاتب: ABarznji
الكاتب: 22/02/2014
  
  تم تقيم الموضوع من قبل 0 قراء

تاتا مارتینۆ ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند کە پێنج یاریزانی یانەکەی توانای بەشداری کردنی یارییەکی ئەمشەوی ڕیال سۆسێداد-یان نییە .
 
کە هەریەک لە خۆردی ئەلبا بەهۆی پێکانێک لە پێی ڕاستیدا و کارلۆس پییۆل و ئەفیلای و ڕۆبێرتۆ و کوینکا بە هۆکاری جۆراوجۆرە لە یارییەکە دوور خراونەتەوە .
 
لیستی ١٨ یاریزانەکەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ئەمشەو :
 
ڤالدێس - پينتۆ - ئەلڤێس - ئەدريانۆ - مۆنتۆيا - پیكيه - ماسكێرانۆ - بارترا -  بۆسكێس - سۆنگ - چاڤی - ئینێستا - فابريگاس - پیدرۆ - ئەلێكسيس - نيمار - تيو - ميسی .