بەدبەختترین کەسایەتییەکانی سەر گۆی زەوی بناسه‌

تم قراءة الموضوع 2677 مرة   














گەر هەست بە بوونی ڕۆژێکی ناخۆش دەکەیت، کەمێک لەکاتەکەت تەرخان بکە بۆ بینینی بەدبەختترین کەسایەتییەکانی سەر گۆی زەوی، بەدڵنیاییەوە ئاهێکت پێدا دەهێنێتەوە.




1.    ئەو پیاوەی لە دوو هێرشی بۆبمی ئەتۆمی ڕزگاری بوو: تسوتۆمو یاماگوچی دانیشتووی شاری ناگاساکی-یە و بۆ کاری بازرگانی ڕووی لە شاری هیرۆشیما کردبوو. کاتێک لەناکاو شارەکە بە بۆمبی ئەتۆمی لە 6ی ئابی ساڵی 1945 بۆردومان کرا، یاماگوچی لەو ڕۆژەدا شارەکەی به‌نیازبوو شاره‌كه‌ جێبهێڵێت، كه‌ گەیشتە وێستگەیه‌كی شەمەندەفە، لەناکاو بۆی دەرکەوت کە "هانکۆ"کەی جێهێشتووە واته‌ ئەو پولەی کە لەڕێیەوە دەتوانێت گەشت بکات، ئەمەش وای کرد بگەڕێتەوە بۆ هیرۆشیما.
یاماگوچی بەهۆی بۆمبەکەوە هەردوو پەردەی گوێی تەقی و بۆماوەیەکی کاتی کوێر بوو و تەواوی بەشی چەپی جەسته‌شی سوتا.

ڕۆژی دواتر و پاش تیمارکردنی، یاماگوچەی گەڕایەوە بۆ شارەکەی ناگاساکی و چارەسەری زیاتری وەرگرت، سەرەڕای ئەوەی کە هەموو گیانی لەفاف بوو، بەڵام دووبارە لە رۆژی 9ی ئابدا گەڕایەوە سەر کارەکەی، کاتژمێر 11ی نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ و لەوکاتەدا کە یاماگوچی باسی لە چیرۆکی هێرشە ئەتۆمییەکەی هیرۆشیما بۆ هاوکارەکانی دەکرد، لەناکاو ئەمریکا دووەم بۆمبی ئەتۆمی ئاڕاستەی شاره‌كه‌ی کرد، بەڵام ئەمجارەیان یاماگوچی کە تەنها 3 کیلۆمەتر لە شوێنی پێکانی بۆمبەکەوە دوور بوو، هیچ ئازارێکی پێنەگەیشت.

لەساڵی 2009 دا حکومەتی ژاپۆن یاماگوچی بەتەنها پیاو ناساند کە لە هەردوو هێرشە ئەتۆمییەکەدا ڕزگاری بووبێت، به‌ڵام لەساڵی 2010دا و به شێرپەنجەی گەدە و لەتەمەنی 93 ساڵیدا یاماگوچی گیانی سپارد.


2.    ئەو ئافرەتەی سێ جار لە کەشتییەوە نوقمی ژێر ئاو بوو: لە ساڵی 1911دا ڤایۆلیت جێسۆپی تەمەن 23 ساڵ لەو کاتەدا لەسەر کەشتییەکی شاهانەیی بوو بەناوی (Olympic)کە گەورەترین کەشتی مەدەنی بوو لەو سەردەمەدا، کەشتییەکە لە بەهۆی پێکدادانی لەگەڵ قەراغی ژێر ئاوی دورگەی "ویت" نوقمی دەریا بوو، به‌ڵام ڤایۆلیت رزگاری بوو.

ساڵی دواتر، ڤایۆلیت سواری کەشتی بەناوبانگی تایتانیک بوو کە دواتر خۆیدا بە شاخە سەهۆڵینەکەدا و بوو بە دوو پارچەوە، ڤایۆلیت خرایە نێو بەلەمی فریاگوزاری ژمارە 16 و ڕزگاری بوو.

لە کۆتاییدا و لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا، ڤایۆلیت بۆجاری سێهەم و بێ کۆڵدان چووە نێو کەشتی بریتانیک، بەڵام لە کێڵگەیەکی میندا گیری خوارد و بەخێرایی لە ڕووباری ئیجە لە یۆنان نوقوم بوو، ڤایۆلیت لەم کەشتییەشدا ڕزگاری بوو و دواتر دەستیهەڵگرت لە نقومکردنی کەشتی و بەسەربردنی کات لەنێو دەریادا ئه‌وه‌بوو كه‌ لەساڵێ 1971دا كۆچیی دوایی كرد و هەرلە دەریاشدا بەخاک سپێردرا.


3.    ئەو ئافرەتەی پێنج جار بە زریانی گێژەڵوکە داخ کرا: لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا مێلانی مارتینێز چوار خانووی لەدەست چووە، ئه‌وه‌ش لەدوای گێژەڵوکەکانی بێتسی ساڵی 1965 و جوان 1985 و جۆرج 1998 و کاترینا 2005 بەڵام ئاواش ئامادە نەبوو ویلایەتی لویزیانا لە ئەمریکا جێبهێڵێت و خۆی دەڵێت "لێرە لەدایک بووم، ئێرە ماڵەکەمە".

ساڵی 2012 لەلایەن پڕۆگرامێکی تەلەفیزیۆنی بەناوی (A&E)، مارتینێز بەبڕی 20 هەزار دۆلار قەرەبوو کرایەوە، بەڵام تەنها پاش چەند مانگێک، زریانێکی زۆر بەهێز بەناوی ئایسیک، خانووە نوێیەکەشی وێران کرد، هەربۆیە میدیاکانی ئەمریکا ناویان نا (بەدبەخت ترین ئافرەتی ئەمریکا).


4.    ئەو ئەمریکییەی زۆرترین ئاستەنگ هاتە ڕێی: جۆن وەید ئاگان بووە باسی هەواڵەکان لەساڵی 2011دا و ڕایانگەیاند کە دووبارە براوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەمجارەیان بەهۆی بەرکەوتنی بە هەورە تریشقە، لەکاتێکدا سەرقاڵی بەکارهێنانی تەلەفون بوو لە ماڵەکەی لە فلۆریدا. 

لە ڕابردووشدا جۆنیی تەمەن 47 ساڵ لەلایەن چەند دزێک کە لولەی دەمانچەیان لەسە ڕاگرت، تاڵان کرا لەو کاتەدا تەکسییەکەی لێدەخوڕی و لەساڵی  2008دا بە چەقۆیەکی قەسابی هێرشکرایە سەری و سنگی بە سەختی بریندارکرا، لەساڵی 2009شدا لەلایەن دوو مارەوە لە یەک کاتدا گازی لێگیرا. 


5.    فیشەکە سەرسەختەکە: لەساڵی 1883دا هێنری زیگلاند هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كجه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، دواتر به‌هۆی ناكۆكیی نێوانیان، كچه‌كه‌ خۆی كوشت، برای کچەکەش وای زانی کە زیگلاند کوشتویەتی هەر بۆیە تەقەی لە زیگلاند کرد تا تۆڵەی لێبسەنێتەوە، بەڵام فیشەکەکە بەر دارێک کەوت و تێیدا چەقی، دواتر برای کچەکە بەهۆی ئەوەی نەیتوانییەوە زیگلاند بکوژێت، ئه‌ویش خۆی کوشت.

چەند ساڵێک دواتر و له‌تاو له‌ده‌ستچوونی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، زیگلاند ویستی هەمان دار لەڕێی چەند تەقەمەنییەکەوە بتەقێنێتەوە (لەڕاستیدا بەکارهێنانی مشارێک زۆر ئاسانتر بوو)، ئەنجامی تەقینەوەکە بووەهۆی گەڕانەوەی فیشەکەکە (کە لەناو دارەکەدا چەقی بوو) بۆ سەری زیگلاند و دەستبەجێ کوشتی.



ئامادەکردنی هاوڕێ فەریق     
   



تعليقات القراء



ڕیكلام

  • ڕیكلام بۆ كاندید، قه‌واره‌، كۆمپانیا، كاروپیشه‌ ده‌كه‌ین
  • گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ بۆ كوردستان به‌ هه‌رزانترین نرخ
  • گواستنه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌له‌كانتان له‌ ئه‌ورپاوه‌ بۆ كوردستان و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
  • مژده‌ مژده‌، پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ولێر
  • ده‌ستپێكی نوێ له‌ ژیاندا،پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ولێر
  • گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ بۆ كوردستان، به‌ كه‌مترین كات و هه‌رزانترین نرخ
    

ریـکـلا م

نرخی دراو و كه‌لوپه‌ل

فۆتۆشۆپی ڕاسته‌وخۆ

دۆزینەوەی سەرپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

گه‌ڕان

چوونه‌ ژووره‌ وه‌