سایتی رەسمیی یانەی چایکور ریزا سپۆری تورکی هەواڵێکی بڵاوکردەوە لەسەر گرنگی پێدانی یانەی بەرشلۆنە بەتواناکانی عەلی عەدنانی عێراقی و یاریزانی یانەکەیان.
لەهەواڵی سایتەکەدا هاتووە: گیلێرمۆ ئامۆری بەڕێوەبەری ئەکادیمیای یانەی بەرشلۆنە لەڕێی فاکسەوە داوا لەیانەکەمان دەکات رەزامەندی دەرببڕین لەسەر چاودێری کردنی عەلی عەدنان لەلایەن ئەکادیمیەکەیانەوە.
یانەی بەرشلۆنە دوای چاودێری کردنی عەلی عەدنان دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ئەکادیمی و تیپی دووەمی خۆیەوە.