مانوو دێته‌ كوردستان

تم قراءة الموضوع 3373 مرة   


















به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری قه‌زای كفری رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌ یه‌كه‌م فێستڤاڵی (كورته‌ فلیمی منداڵانی نێوده‌وڵه‌تی كفری)  به‌ به‌شداری چه‌ند وڵاتێكی بیانی له‌ مانگی تیشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌ قه‌زای كفری ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 20 كورته‌ فلیم نمایشده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش میوانداری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كراوه‌، له‌ناویشیاندا (مانو)  كاره‌كته‌ری درامایی هیندی (شاژنی جانسی) و ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌.


مه‌لا نه‌جم حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری كفری رایگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان فێستڤاڵی (كورته‌ فلیمی منداڵانی نێوده‌وڵه‌تی كفری) به‌ شداری چه‌ندین وڵاتی ئاسیا و ئه‌ورپا  له‌ كۆتایی مانگی تیشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌ قه‌زای كفری به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

وتیشی: "ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆ فێستڤاڵه‌كه‌ و بودجه‌ی پێویستیشی له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیر و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیانه‌وه‌ بۆ دابینكراوه‌".
راشیگه‌یاند: له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا 20 كورته‌ فلیمی منداڵان له‌ چه‌ند وڵاتیكی بیانی و ناوخۆیی له‌ ماوه‌ی سێ رۆژدا نمایشده‌كرێت و بینه‌ره‌كانیشی ته‌نها منداڵان ده‌بن.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: بۆ فێستیڤاڵه‌كه‌ میوانداری چه‌ند ئه‌كته‌رێكی جیهانی و ناوخۆیی كه‌سایه‌تی  بواری دراما و نواندن كراوه‌،  دیارترینیان (مانو) ئه‌كته‌ری درامایی شاژنی جانسی هیندیه‌، ئه‌ویش به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ بێته‌ گه‌رمیان و به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه‌ بكات.

   



تعليقات القراء



ڕیكلام

  • ڕیكلام بۆ كاندید، قه‌واره‌، كۆمپانیا، كاروپیشه‌ ده‌كه‌ین
  • گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ بۆ كوردستان به‌ هه‌رزانترین نرخ
  • گواستنه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌له‌كانتان له‌ ئه‌ورپاوه‌ بۆ كوردستان و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
  • مژده‌ مژده‌، پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ولێر
  • ده‌ستپێكی نوێ له‌ ژیاندا،پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ولێر
  • گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ بۆ كوردستان، به‌ كه‌مترین كات و هه‌رزانترین نرخ
    

ریـکـلا م

نرخی دراو و كه‌لوپه‌ل

فۆتۆشۆپی ڕاسته‌وخۆ

دۆزینەوەی سەرپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

گه‌ڕان

چوونه‌ ژووره‌ وه‌