وەك پێشتر راگەیەندرا ئەمشەو (27ی ئەیلول) لە مەراسیمێكدا (شاجوانی كوردستان 2013) هەڵدەبژێردرێت، مەراسیمەكە لەلایەن كۆمپانیای بابیلۆن و بە چاودێری دەستەی گشتی گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت و راستەوخۆش لەلایەن كەناڵی (كۆڕەك) كەناڵا (چوار) و (عەنكاوە تیڤی) و چەند كەناڵێكی عەرەبی و جیهانی پەخش دەكرێت.
نادر روستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگه‌یاند دوای خۆكاندید كردنی زیاتر له 50 كچی كورد بۆ شاجوان 2013، ته‌نیا 12 یان گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی و كێبركێی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی شاجوانی كوردستان له 2013 ده‌كه‌ن.
نادر روستی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "له پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه كه ئێواره‌ی 27/9/ 2013 به‌ڕێوه ده‌چێت كه له هه‌مان كاتدا رۆژی گه‌شتوگوزاری جیهانه، ئه‌و 12 كاندیده له‌گه‌ڵ شێنێ عه‌زیز شاجوانی 2012ی كوردستان سه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاریان كرد".
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌رۆكی ده‌سته له وته‌یه‌كدا وتی: "جوانی ته‌نیا بۆ شاجوان به‌س نییه، به‌لكو كۆمهلێَك خاڵ و مه‌رج هه‌یه پێویسته بوونیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئێوه بتوانێ نازناوی شاجوان به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌م خال و مه‌رجانه‌ش له لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌درێن به ئێوه".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "شاجوان ئه‌ركی ناساندن و خزمه‌تكردنی كوردستانه نه‌ك ته‌نیا به‌ده‌ستهێنانی نازناو".
