الكاتب:
ABarznji
ھونەرمەندی ناسراوی ئیسلامی سامی یوسف دای سەردانی کەمپی پەنابەرانی سوریا لە ئەردەن بڕیارئ داوە گۆرانیەک بۆ ئاوارە سورییەکان بڵێت.
وا بڕیارە سامی یوسف لە یەکی ئاداری داهاتوو کۆنسێرتێک لە گۆڕەپانی یاریگای بیوک چەکمەجە لە ئیستەنبوڵ ساز بکتا و لەنێو کۆنسێرتەکەدا گۆرانیەک بەناوی "وشە بێدەنگەکان" بۆ ئاوارە سوریەکان بڵێت.
بە پێێ زانیارییەکان سامی یوسف ساڵی رابردوو سەردانی کەمپی پەنابەرانی سوریای لە ئەردەن کردوە و چەند دیمەنێکی تراژیدی بینیوە کە کاریان تێکردووە، بە وتەی خۆی هێشتا ئەو دیمەنانە ئازاری دەدەن هەربۆیە بریاری داوە لە رێگەی گۆرانیەکەوە هەستی خۆی بۆ ئاوارەکان دەرببرێ.