درێژترینەكانی دنیا (تۆماركراو لە كتێبی گینسدا)

تم قراءة الموضوع 1844 مرة   


22/2/2014 7:05 مساءَ

درێژترینەكانی دنیا (تۆماركراو لە كتێبی گینسدا)

\درێژترینەكانی دنیا (تۆماركراو لە كتێبی گینسدا)










1

85 ساڵ ژیانی هاوبەش 

هێربێرت و زلمیرا فیشەر دانیشتووی ویلایەتی كارۆلینای ئەمریكا لە ساڵی 2009دا 85 ساڵیان بەسەر پێكهێنانی ژیانی هاوبەشیاندا تێپەڕیوە. ئەوان وەك خۆیان دەڵێن، لەو ماوەیەدا بەخۆشی و شادی ژیاون. زلمیرا ئێستا تەمەنی 105 ساڵە و هێربَیرتیش 108 ساڵە. ئەو ژن و مێردە نزیكەی 54 ساڵە لە خانوویەكدا لە نیوبێرنی ویلایەتی كارۆلینای ئەمریكادا دەژین.

 

2

124 سەعات قسەی كرد 

پیاوێكی خەڵكی فەڕەنسا بەناوی لۆیی كۆلە بۆ ماوەی 124 سەعات بەبێ نێوەدان لەسەر سالڤادۆر دالی نیگاركێشی ئیسپانی، كولتووری گوند و چەند بابەتێكی تر قسەی كرد. ئەو بەو كارەی، ناوی خۆی لە كتێبی پێوانەیی گینسدا تۆمار كرد. ئەو پیاوە تەمەن 62 ساڵە پێنج رۆژ و چوار شەو بێ نێوەدان قسەی كرد. لەوكاتەدا كە كۆلێ قسەی دەكرد، سێ چاودێریش بۆ تۆماركردنی ناوی لە كتێبی گینسدا، لە شوێنەكەدا بوون. 

 

3

درێژترین فیلم 

فیلمی "دەرمانی بێ خەوی" لە دەرهێنانی "جۆن هێنری تیمیس" ساڵی 1987 پاش نمایشكردنی، ناوی وەك درێژترین فیلم چووە ناو كتێبی پێوانەیی گینس. ئەو فیلمە پێنج هەزار و 220 خولەكە، هیچ چیرۆك و پلانێكی دیاریكراوی نییە و تێیدا شاعیرێك بەناوی "ئێل. دی. گروبان" شیعرێكی درێژی خۆی دەخوێنێتەوە. شاعیر لە ماوەی سێ رۆژ و دانێكدا شیعرەكەی خۆی دەخوێنێتەوە و لە هەندێ شوێندا بۆ پشوودان، مۆسیقا بەكار هاتووە.

 

4

63 ساڵ دەسەڵاتداری 

بۆمیبون ئادۆلیادج پاشای 81 ساڵانەی تایلەند، خاوەن درێژترین ماوەی دەسەڵاتداریی دنیایە. ئەو ساڵی 1946 جێی براكەی (ئاناندا ماهیدۆل)ی گرتەوە و لە ساڵی 1950شدا بەشێوەیەكی رەسمی تاجی پاشایەتی لەسەر نا. سەرەڕای ئەوەی لە دەیەی سییەوە سیستمی پاشایەتی لە تایلەند نەماوە و ئەو پاشایەش دەسەڵاتێكی كەمی هەیە، بەڵام پاشا بۆمبیون ئێستاش جێگەی رێز و خۆشەویستی وڵاتەكەیەتی.

 

5

67 ساڵ دەستگیرانبوون 

ئۆكتاویۆ گویلن و ئادریانا مارتینێز درێژترین ماوەی دەستگیرانیان لە ئاست هەموو دنیادا هەیە. ئەوان ساڵی 1902 لە مەكسیك لە یەكتر مارە كران، بەڵام چەندین جار رێوڕەسمی گواستنەوەیان دوا دەكەوت. دواجار ئۆكتاویۆ لە ساڵی 1969 واتە 67 ساڵ دوای مارەبڕینیان، هیچ بیانوویەكی تری بۆ دواخستنی رێوڕەسمی زەماوەندەكە بەدەستەوە نەما. ئەو دوو كەسە كە كاتێ لە یەكتر مارە كران 15 ساڵیان تەمەنیان بوو، لە كاتی زەماوەندیاندا ببوونە 82 ساڵان.

 

6

درێژترین خۆرگیران

خۆرگیرانی رۆژی 22ی جولای ساڵی 2009، بەدرێژترین خۆرگیرانی سەدەی 21 ئەژمار دەكرێ. ئەو خۆرگیرانە شەش خولەك و 32 چركەی خایاند و گەشتیارێكی زۆر بۆ بینینی، روویان لە وڵاتانی چین و هیند كرد. ئەوكات لە هەندێ شوێندا، مانگ بەتەواوی پێشی خۆری گرت و بوو بە خۆرگیرانێكی تەواو. شارەزایان پێیان وایە تا 123 ساڵی تر (واتە ساڵی 2132) خۆرگیرانی لەو شێوەیە روو نادات.

 

7

مەترسیدارترین سمێڵ

رۆژنامەی ئیندی پێندێنتی بەریتانیا راپۆرتێكی لەبارەی مەترسیدارترین سمێڵ بڵاو كردووەتەوە كە خاوەنەكەی تا ئێستا چەند جارێك هەڕەشەی كوشتنی لێ كراوە یان رفێنراوە و بۆ ماوەیەكیش نەچووەتە ناو خەڵك. مالیك ئەمیر خاوەنی ئەو سمێڵە و سەرەڕای هەموو ئەو مەترسییانەی بەهۆی سمێڵیەوە بۆی هاتووەتە پێش، ئێستا رۆژانە نیو سەعات بۆ رێكخستن و جوانكردنی تەرخان دەكات. ئەو سمێڵە لە هەر لایەكەوە، 30 سانتیمەتر درێژە.

مالیك ئەمیر بازرگانێكی ناوداری پاكستانە و لەوكاتەوە بۆ كارێكی بازرگانی لە ناوچەی خەیبەری سەر سنووری نێوان ئەفغانستان و پاكستان جێگیر بوو، بەهۆی سمێڵیەوە تووشی كێشە بوو. گرووپێكی ئیسلامیی توندڕەو لەو ناوچەیەدا چالاكییان هەبوو و فتوایان دابوو كە پێویستە خەڵك سمێڵیان بتاشن و ریشیان درێژ بكەن. مالیك كە سمێڵی زۆر خۆش دەویست، گوێی بە فتوای ئەو گرووپە توندڕەوە نەدا، بۆیە لەلایەن گرووپەكەوە گیرا و دوای دانوستان لەسەر ئەوە رێككەوتن كە پێویستە مالیك بۆ هێشتنەوەی سمێڵی، مانگانە سەرانە بدات.

مالیك مانگی یەكەم سەرانەكەی دا، بەڵام مانگی دووەم نەیدا. هەر ئەوەش وای كرد لەلایەن ئەندامانی گرووپە توندڕەوەكە بڕفێنرێ و بۆ ماوەی مانگێگ لە ئەشكەوتێكی چیاكانی ناوچەی خەیبەر زیندانی كرا. رۆژێك سمێڵی مالیك بەتەواوی تاشرا و دواتر ئازاد كرا. مالیك كە حەزی لە سمێڵی درێژ بوو، ماوەیەكی زۆر لە پیشاوەر خۆی حەشاردا بەو هیوایەی كەس لەو شوێنە بەتۆمەتی بوونی سمێڵی گەورە، هەڕەشەی لێ ناكات، بەڵام دیسان هەمان گرووپ هەڕەشەی كوشتنیان لە مالیك كرد. 

مالیك دوای ئەو رووداوە، وازی لە كار و بازرگانی هێنا و لەگەڵ ماڵ و منداڵی چوونە شاری فەیسەڵئاوا لە باكوری وڵات، بەو هیوایەی بەبێ بوونی هەڕەشە و دانی سەرانەی مانگانە، بتوانێ ببێتەوە خاوەن سمێڵێكی گەورە.

 

8

تا ئێستا 23 جار زەماوەندی كردووە 

خاتوو لیندا وۆلف كە خەڵكی ئەمریكایە، تا ئێستا 23 جار زەماوەندی كردووە و ئێستا بە شوێن پیاوێكدایە بۆ ئەوەی ژمارەی زەماوەندەكانی بگەیەنێتە 24 جار. وۆلف كە 68 ساڵی تەمەنە، ناوی لە كتێبی پێوانەیی گینسدا تۆمار كراوە.

ئەو دەڵێ "من بە زەماوەندكردن راهاتووم". ئەو ساڵی 1957 كە 16 ساڵی تەمەن بوو، لەگەڵ جۆرج سكاتی تەمەن 31 ساڵان زەماوەندی كرد و ژیانی هاوبەشیان حەوت ساڵی خایاند. لیندا وۆلف دەڵێ "ئەوە درێژترین و خۆشترین زەماوەندم بووە".

ئەو دواتر لەگەڵ تاوانبارێك، بۆڕیچی، مۆسیقار و.. چەند كەسێكی تر زەماوەندی كرد. دوو مێردی خاتوو وۆلف كەسی باش نەبوون و دواتریش ئاوارە بوون. خاتوو وۆلف سێ جار لەگەڵ پیاوێكی هیندی بەناوی جەك جۆرلی زەماوەندی كردووە.

دوا زەماوەندی ئەو خاتوونە كە هەرایەكی زۆر نایەوە، لەگەڵ گلین وۆلف بوو. ئەو پیاوە بۆ 29 جار زەماوەندی كرد و هەر بەو هۆیەشەوە ناوی لە كتێبی پێوانەیی گینسدا تۆمار كراوە. ئەو پیاوە ساڵێك دواتر لە تەمەنی 88 ساڵیدا مرد.

 

9

رۆبن هوود لە چینە 

ژنێكی چینی كە دەمامكێكی تایبەت لەسەر رووخساریەتی، یارمەتیی خەڵكی هەژاری وڵاتەكەی دەدا و زۆربەی كەسەكانیش، پەككەوتوو و كەمئەندامەكانن.

ئەو ژنە بەو دەمامكەوە، دەیەوێ وەكوو رۆبن هوودی ئەوروپا، یارمەتی خەڵكانی هەژاری وڵاتەكەی بدا و ناوی خۆشی ناوە "ژنە بنەوەشەكەی چین". رۆبن هوودی چین كە زیاتر لە دەوروبەری شاری پیكەن یارمەتی خەڵكی هەژار دەدا، بەو دواییانە لە تۆڕێكی كۆمەڵایەتی نووسیبووی، "ئەمڕۆ یەكەم رۆژمە وەكو ژنی بنەوش، بۆیەش هەندێ دڵڕاوكەم هەیە".

هەڵوێستەكەی ئەو ژنە وای كردووە لە شارەكانی تری چین و هۆنگ هۆنگیش، هەندێ ژن یارمەتی خەڵكانی هەژار و پەككەوتە بدەن.

 

10

خاوەنی جواترین لێو 

سكارلێت جۆهانسۆن لە 22ی تشرینی دووەمی ساڵی 1984 لە شاری نیویۆرك لەدایك بووە. ئەو گۆرانیبێژ و ئەكتەرە. تا ئێستا سكارلێت چوار جار كاندیدی وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی زێڕین بووە كە تایبەتە بە باشترین ئەكتەر. ئەو ساڵی رابردوو بۆ دووەم جار لەلایەن گۆڤاری سكوایەرەوە وەكو سەنجراكێشترین ژنی زیندوو، دیاری كرا. ئەو ساڵی 2006یش هەمان نازناوی پێ دراوە. سكارلێت یەكەم ژنە كە بۆ دوو جار وەكو سەرنجراكێشترین ژن لەلایەن گۆڤاری سكوایەرەوە دیاری دەكرێ.

جۆهانسۆن بۆ یەكەم جار لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لە فیلمی خەیاڵی باكور، رۆڵی گێڕا. دوای چەند رۆڵێكی كورت، ئەو ساڵی 1995 لە فیملی "مانی و لو" رۆڵی ئاماندای پێ درا. ناوبراو بەهۆی ئەو رۆڵەوە خەڵاتی رۆحی سەربەخۆی باشترین ئەكتەر لە رۆڵی سەرەكیدا، وەرگرت و لە میدیاكاندا بە كەسێكی سەركەوتوو ناوی هات.

سكارلێت جۆهانسۆن تا ئێستا لە 16 فیلمدا وەكو ئەكتەر، رۆڵی هەبووە.

ئێستاش جۆهانسۆن خاوەنی جوانترین لێوی بەبێ نەشتەرگەییە. ئەنجێلینا جولی و كریستیەن ئاگۆبلێرا، بۆ جوانیی لێوی بێ نەشتەرگەریی لەپاش جۆهانسۆن دێن. 

 

   





ڕیكلام

  • ڕیكلام بۆ كاندید، قه‌واره‌، كۆمپانیا، كاروپیشه‌ ده‌كه‌ین
  • گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ بۆ كوردستان به‌ هه‌رزانترین نرخ
  • گواستنه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌له‌كانتان له‌ ئه‌ورپاوه‌ بۆ كوردستان و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌
  • مژده‌ مژده‌، پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ولێر
  • ده‌ستپێكی نوێ له‌ ژیاندا،پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ولێر
  • گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ بۆ كوردستان، به‌ كه‌مترین كات و هه‌رزانترین نرخ
    

ریـکـلا م

نرخی دراو و كه‌لوپه‌ل

فۆتۆشۆپی ڕاسته‌وخۆ

دۆزینەوەی سەرپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

گه‌ڕان

چوونه‌ ژووره‌ وه‌