سەدەی 4ی كۆچی و 10ی زاینی
نەخشەی هەرێمی چیا (كوردستان) كە لەلایەن (ئیبن حەوقەل)ی نووسەر و مێژوونووس و جوگرافیناس و گەڕیدەی خەڵكی شاری (نەسیبەین)ی باكوری كوردستانەوە دروست كراوە لە سەردەمی خەلافەی عەباسییەكاندا لە دەوروبەری ساڵی 350ی كۆچی.
نەخشەكە بەڵگەیەكی زۆر گرنگە لەسەر خاكی كوردستان و جیاكردنەوەی لە خاكی فارس و عەرەب و زۆر لەو ناوچانەی لەخۆ گرتووە كە ئێستا فارس و عەرەب بە خاكی خۆیانی دەزانن، سەرباری جیاكردنەوەی زۆر لە شارە گرنگەكانی كوردستان و لە جێگەی ناوی كوردستان وشەی (الاكراد) كوردەكانی بەكار هێناوە.
جێگەی ئاماژەیە ئیبن حەوقەل بە بەناوبانگترین جوگرافیناسی سەردەمی خۆی دادەنرێت و جگە لە نەخشەی كوردستان، نەخشەی جیهانیشی دروست كردووە، لە ساڵی (367 ك/ 977 ز) كۆچی دوایی كردووە.