22/2/2014 7:28 مساءَ
له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه شاره‌وانییه‌کانی تورکیادا دانێشتوانی گه‌ڕه‌کێک وه‌کو ناڕه‌زایه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر بێوه‌فایی کاندیده‌کان بۆ جێبه‌جێکردنی په‌یمانه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، ڕێگه‌ناده‌ن هیچ که‌س پارتێکی سیاسی له گهڕهکهیاندا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بکات .
ئاژانسی هه‌واڵی جیهان بڵاویکردووه‌ته‌وه گه‌ڕه‌کی فاتمهلی سه‌ر به شاری قههرامانمهراشی باکوری کوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا لهله گه‌ڕه‌که‌که‌یاندا لافیته‌یه‌کیان هه‌ڵواسیوه تێیدا نوسیویانه ( ئاگاداری ، هاتنه‌ژووره‌وه‌ی سیاسییه‌کان بۆ گه‌ڕه‌کی فاتیمه قه‌ده‌غه‌یه ) دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که ده‌ڵێن له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کاندیده‌کان ماڵ به ماڵ له سه‌رجه‌م پارته جیاوازه‌کان ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ کۆبکه‌نه‌وه ودوای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش سه‌رجه‌م پارته‌کان ئه‌و ناوچانه‌ی که سه‌ردانیان کردووه له بیرخۆیان ده‌به‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م لافیتهیهمان هه‌ڵبژاردووه .
|