22/2/2014 7:29 مساءَ
فيليپ لامی ئەڵمانی و ياريزانی يانەی بايرن ميونخ سەبارەت بە يارييەکەی شەوی رابردوويان ڕايگەياند يانەی ئارسيناڵ بۆ ماوەی ٢٠ خولەک ونبوون لە ياريگاداو ئێمە توانيمان زۆر باشتربين لەوان ، دواتر توانيمان بە دوو گۆڵی کروس و مۆلەر سەرکەوتن تۆماربکەين.
لام بۆ پێگەی يەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دواو وتی " توانيمان بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دەستبگرين بەسەر يانەی ئيماڕات دا ، هەروەها زۆرينەی کاتەکان تۆپ لە قاچی ئێمەدا بوو ، زۆرترين هەلی گۆڵ تۆمارکردنمان هەبوو."
هەروەها ڕايگەياند " بردنەوە لەنێو خاکی ئينگلتەرا دەستکەوتێکی باشە ، هەلێکی بەهێزمان هەيە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو ، بەڵام پێويستە وانە لە ساڵی ڕابردوومان وەربگرين کاتیک لە خاکی ئينگلتەرا سەرکەوتين بەڵام لە نێو خاکی ئەڵمانيا شکستمان هێناو دواجار بە جياوازی گۆڵ سەرکەوتين."
لە کۆتاييدا وتی " سەرەتا يارييەکە زۆر بەهێز و بەهەست بوو زۆريش قورس بوو ، بەڵام لە کۆتاييدا توانيمان سەرکەوتووبين."