22/2/2014 7:28 مساءَ
تاتا مارتینۆ ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند کە پێنج یاریزانی یانەکەی توانای بەشداری کردنی یارییەکی ئەمشەوی ڕیال سۆسێداد-یان نییە .
کە هەریەک لە خۆردی ئەلبا بەهۆی پێکانێک لە پێی ڕاستیدا و کارلۆس پییۆل و ئەفیلای و ڕۆبێرتۆ و کوینکا بە هۆکاری جۆراوجۆرە لە یارییەکە دوور خراونەتەوە .
لیستی ١٨ یاریزانەکەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ئەمشەو :
ڤالدێس - پينتۆ - ئەلڤێس - ئەدريانۆ - مۆنتۆيا - پیكيه - ماسكێرانۆ - بارترا - بۆسكێس - سۆنگ - چاڤی - ئینێستا - فابريگاس - پیدرۆ - ئەلێكسيس - نيمار - تيو - ميسی .