22/2/2014 7:36 مساءَ
ئارسین ڤینگەر ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵ ئاشکرایکرد کە مەسعود ئۆزێل هێشتا دڵتەنگە بەهۆی لە دەست دانی لێدانە سزاکەی یاری نێوان ئەرسینال و بایرن موینخ و پێدەچێت بە ئاسانی ئەوە لەبیر نەکات .
ڤینگەر ووتی : " دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە داوای لێبوردنی لێکردم ، بەڵام دوای ٤٨ کاتژمێر ئەو تا ئێستا دڵتەنگە "
ووتیشی " هەموو یاریزانێک لێدانی سزا لە دەست دەدات ، بەڵام لە یاری تۆپی پێدا پێویستە زوو شکستەکان بیرکەیت و هەڵەکانت چاک کەی ، لە ئێستادا ئەرەکی من وەکو ڕاهێنەر دەرکردنی ئەوە لەو بارە دەرونیەی کە تیایدایە ، ساڵی ١٩٩٩ دینس بێرکامپ لێدانێکی سزای زۆر گرنگی لەدەستدا و دوای ئەوە بڕیاریدا کە هەرگیز لێدانی سزا لێ نەدات ، بەڵام ئەمە ڕێگر نەبوو لەوەی ئەو ببێت بە ئەفسانەی ئەرسینال و پێویستە ئۆزێل سودی لەو وەرگرتبێت "